١٩ شوبات ٢٠١٧ - ٠٦:٠٨
عەبادی کاتی کۆنترۆڵ کردنەوەی لای راستی موسڵی راگەیاند

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممه ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی لای راستی موسڵی لەدەست چەکدارانی داعش راگەیاند

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممه ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی لای راستی موسڵی لەدەست چەکدارانی داعش راگەیاند.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: لە بەیاننامەیەکدا حەیدەر عەبادی جگە لە راگەیاندنی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکە هەروەها رایگەیاندووە "ئەرکی ئێمە رزگارکردنی خەڵکە، پێش ئازادکردنی خاک".

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق روو لە هێزە چەکدارەکان دەکات و لە بەیاننامەکەیدا هەروەها دەڵێ "ئێوە جیهانتان سەرسامکردووە بە پاڵەوانیێتی، سەرکەوتنەکانتان و هاوکاریکردنی هاونیشتیمانیانتان".



.............